بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی وویستی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ مامەڵەكردن و كارلێككردن لەگەڵ سەندیكاكان و فیدراسیۆنە پیشەییەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێكی سەندیكای پارێزەرانی عەرەبی كرد بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی یەكێتییەكە مەكاوی بن عیسا،و بە ئامادەبوونی سەرۆكی پارێزەران لە وڵاتە جیاجیاكانی عەرەبیەوە و جگە لە سەندیكای پارێزەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەكات كە سەرۆكی حكومەت پیرۆزبای خستە سەر ئەنجامدانی كۆنفرانسی سەندیكای پارێزەرانی عەرەبی لە بەغدا، دوای پشوویەكی زیاتر لە 30 ساڵ، هەروەها كۆبوونەوەی نووسینگەی هەمیشەیی یەكێتییەكە لە عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا سودانی جەختی كردەوە حكومەت دەیەوێت مامەڵە و كارلێككردن لەگەڵ سەندیكاكان و فیدراسیۆنە پیشەرە كان وەك پشتیوانێك بۆ دامودەزگاكانی دەوڵەتی، هەروەها لەیە كەم ڕۆژەوە لەپێكهێنانی لیژنی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی وەزیرانەوە و فیدراسیۆنەكان و سەندیكاكان، كاریان كردووە بۆ چەسپاندنی میكانیزمی كارلێككردن.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە میراتی مێژوویی عێراق كرد لە بواری دەركردنی یاسا و ڕێساكان كە دەیخاتە ئەستۆی سەرپەرشتی و میوانداریكردنی چالاكییەكانی پەیوەست بە كاری یاسایی، ئاماژەی بەوەشكرد: سیستەمی سیاسی و دەستووری لە عێراق سەربەخۆیی تەواوی بە دەسەڵاتی دادوەری بەخشی وپێگەی خۆی بەهێزتر كرد.
سودانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی یەكێتی بۆ پشتیوانی لە عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی شەڕی داعش و تیرۆر دەربڕی و دووپاتیكردەوە وسەرەخۆشی و هاوسۆزی عێراق لەگەڵ قوربانیانی كارەساتە سروشتییەكان لە مەغریب و لیبیا.
لای خۆیەوە سكرتێری گشتی یەكێتی پێزانینی خۆی بۆ ئەو میوانداری و ڕێكخستنە باشەی عێراق دەربڕی، ئاماژەی بە پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی یەكێتی لە بەغداكرد.