بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە لەسەر رۆڵی ژنان لە قۆناغی داهاتوودا كە خۆی لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە دەبینێتەوە كە رۆڵێكی سەركردایەتیە و لاوەكی نیە و كاریگەری زۆری هەیە. ئەو لێدوانەی عەبادی لە میانی وتارێكیدا هات لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژنان لە پارێزگای كەربەلا، كە تیایدا رۆشنایی خستەیەر رۆڵی ژنان لەشەڕی دژ بە تیرۆر كە پشتیوانی هاوسەر و براكانی بووە و سەركەوتنیان بەدەستهێنا. عەبادی وتیشی ئیمتیازاتی تایبەتی بەرپرسانمان لە چوارچێوەی چاكسازییەكان هەڵوەشاندەوە، دەشڵێت بەرپرس ئەو كەسەیە دوای ئیمتیازات نەكەوێت.