وەزیری دەرەوە پێشنیاری واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ مالی لە چەند بوارێكدا دەكات

سیاسی
  • 24-09-2023, 15:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فواد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشنیارێكی سەبارەت بە واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆماری مالی لە چەند بوارێكدا پێشكەش كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا دەیوب، وەزیری دەرەوەی كۆماری مالی كۆبووەوە لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە هەفتەی ئاستی باڵای كۆبوونەوەكانی 78ەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تێیدا بەڕێوەچوو.
    وەزیری دەرەوە جەختی كردەوە كە عێراق لە قۆناغی داهاتوودا پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا پەرەپێدەدا،لەبەر باوەڕی خۆی بەگەشەسەندنی ڕۆڵیوڵاتانی ئەم كیشوەرەیە لەسەر ئاستی نێزدەوڵەتی .
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: لە میانی دیدارەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە دۆخی ئێستای كۆماری مالی، هاوكات دەیوب جەختی لە هەوڵی وڵاتەكەی كردەوە بۆ سوودمەندبوون لەو شارەزاییەی كە عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوورەكان و دەستنیشانكردنی گروپە تیرۆریستییەكاندا هەیەتی.
    لای خۆیەوە وەزیر حسێن ئاماژەی بە ئەگەری هاوكاری لەم بارەیەوە"كرد، پێشنیاری ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات لە چەند بوارێكدا كرد.
    جەختیشیكردەوە گرنگی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بەمەبەستی دیاریكردنی ئەولەویەتەكان و تاوتوێكردنی ڕێگاكانی هاریكاری هاوبەش لە چەند بوارێكدا بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات.