دەزگای هەواڵگری پێنج تیرۆریستی لە نەینەوا لەناوبرد

ئەمنی
  • 24-09-2023, 15:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە لەناوبردنی پێنج تیرۆریستی سەر بە چەتەكانی داعشی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە شانەكەوە كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەینەوا زانیارییان لەسەر بوونی داواكراوان وەرگرتووە بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تیمێكی كاری هەواڵگری پێكهێنرا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست و بە بۆسەیەكی ورد، پێنج تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران، ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە چەتەكانی داعشن بەناو (دیوان و ئەمنی ئەبو عوبەیدا ئینغماسیە و دیوانی عەسكەر و قاتع زاب و جەیشی عسرە) كرد و ئەوانیش بۆ ئەوە بڕە پارەیەكیان وەرگرتبوو.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تۆمەتباران لێدوانەكانیان تۆمار كردووە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.