بەغدا - INA
نوێنەری كوتلەی سادیقون زەینەب جومعە موسەوی ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ نیویۆرك دەرگای بەڕووی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق كردەوە.
موسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دەرگا بەڕووی كۆمپانیا بیانییەكاندا دەكاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرنجمان داوە لێشاوی سەرۆكی دەوڵەتان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر تامەزرۆیی ئەو وڵاتانە بۆ چوونە ناو خاكەكانی عێراق بۆ وەبەرهێنانیان تێدا.
موسەوی داوای لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتنە ناوەوەی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ عێراق دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكاندا بەشدارە لە باشتركردنی ژێرخانی و سەرووتر و هەڵمژینی ڕێژەی بێكاری جگە لە هاتنە ناوەوەی دراوی بیانی بۆ وڵات.