ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: ڕێنمایی ڕەوانەی دامەزراوە گەشتیارییەكانی كرد بۆ وەبەرهێنان

ناوخۆ
  • 24-09-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA -  فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ یەكشەممە قەحتان جبوری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ گەشتوگوزار و شوێنەوار و پەروەردە، پلانەكانی حكومەتی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری و وەبەرهێنانی تێدا ئاشكرا كرد، هاوكات بوونی بزووتنەوەیەكی حكومەتی ئاشكرا كرد بۆ پێشكەشكردنی دیدێكی یەكگرتوو سەبارەت بە بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری.
    جبوری لە وتارەكەیدا لە میانی وۆرك شۆپێكدا كە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە لەژێر ناونیشانی (ئاسۆی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی گەشتیاری، واقیع، تەحەددیات و تەماح) بەڕێوەچوو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و  وتی: ئەوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندایە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری لە عێراق و بیكاتە یەكێك لە كەرتە پاڵپشتەكان بۆ ئابووری نیشتمانی بڕیاردرا وۆرك شۆپ لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت.
    ڕوونیشیكردەوە: كەرتی گەشتیاری یەكێكە لە كەرتە گرنگەكانی وڵاتانە، ئاماژەی بەوەشكرد: زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرەو پاڵپشتی و بوژاندنەوەی ئەم كەرتە هەنگاو دەنێن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە كەرتی گەشتیاری لە عێراق لە ساڵی 1980ەوە تا ئێستا بە كەڵەكەبوونی زۆردا تێپەڕیوە، ئەمەش بووە هۆی دواكەوتنی كاراكردن و بوژاندنەوەی ئەم كەرتە، جەختیشی كردەوە كە سەرۆكی حكومەت ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئەو كەسانە كرد كە پەیوەندییان بە كەرتی گەشتیارییەوە هەیە بۆ ئەوەی لە كەرتی گەشتیاریدا كارا بكەن و ڕێگەیەك كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا بگونجێت.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند: جوڵە لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەستەی گەشتوگوزار و بەشە پەیوەندیدارەكان هەیە بەرەو بوژاندنەوەی ئەم كەرتە و چالاككردنی وەبەرهێنان تێیدا، بەتایبەتی كە سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی كردووە كە وەبەرهێنان ڕۆڵی سەرەكی هەبێت لەم كەرتەدا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا: ڕەوتێك هەیە بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕەوانەكردنی بۆ وەبەرهێنان، وەك هۆتێل و ئیمكاناتەكانی دیكە، ئاماژەی بە پشتیوانی سەرۆك وەزیران بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و دێرینەكان و پاڵپشتیكردنی كرد بۆ هەموو كەرتەكان بەرەو چالاككردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتی عێراقی، هەروەها پشتگیریكردن لە ئابووری نیشتمانی.
    جبوری روونیكرده‌وه‌: هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆك وەزیران و دەستەی گەشتوگوزاردا هەیە بەمەبەستی خستنەڕووی دیدگایەكی یەكگرتوو بۆ سەرۆك وەزیران بۆ بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری.