رافیدەین ڕەتیدەكاتەوە دوڵار له‌لقه‌كانی به‌گه‌شتیاران نه‌دات

ناوخۆ
  • 24-09-2023, 12:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕافیدەین ڕەتیكردەوە دوڵار له‌لقه‌كانی به‌گه‌شتیاران نه‌دات.
    میدیاكانی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایانگەیاندووە: كە ژمارەیەك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و سەكۆی سۆشیال میدیا زانیارییان بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە دەكەن گەشتیاران وازیان لە پێدانی دۆلار هێناوە لە لقەكانی بانكی ڕافیدەین كە بۆ ئەو مەبەستە دیاریكراون، ئاماژەیە بۆ ئەوە ئەم زانیاریانە بێ بنەمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بانكەكە پابەندە بە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە دیاریكردنی پشكی هەفتانەی دۆلار و بەرزكردنەوەی باڵانسی دارایی بانك بە دراو، دواتر دابەشكردنی بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەكان بۆ ئەو لقانەی كە دۆلار هاتووە بۆ پرۆسەی پێدانی دۆلار، ئاماژەی بەوەشكرد: كە لە ئەنجامی داواكاری و قەرەباڵغی وەرگرتنی دۆلار، پشكی بانكەكە تەواو دەبێت و ئەم دووەمیان پەیوەندی بە بانكی ناوەندییەوە كرد بۆ ئەوەی دۆلاری بۆ دابین بكات، بەپێی چوارچێوە یاساییە كارپێكراوەكان.