بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، شێخ هومام حەمودی، وتاری سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەئازیانە وبێ وێنە وەسف کرد.
شێخ حەمودی لەمیانی کۆڕبەندی نوخبە لە ڕاگهیێندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “وتاری سەرۆک وەزیران لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان هەمەلایەنە بوو سەبارەت بە دۆخی عێراق و ڕكمانیهكانی، هەروەها هەڵوێستەکانی عێراقی لەبارەی پرسە بنەڕەتییەکانەوە بە ئازایەتی دهڕبری لە بەرامبەر عەقڵیەتی باڵادەستی ڕۆژئاوا کە بەر چەوت و ڕەگەزپەرستی و بێدەنگی بوو سەبارەت بەسووتاندنی قورئان.
ناوبراو جەختی لەسەر گرنگی ئەو شتانە کردەوە کەسودانی سەبارەت بە ڕۆڵی دەسەڵاتی باڵا و پیاوانی ئایینی لە پاراستنی یەکگرتوویی پێكهاتهی کۆمەڵایەتی عێراقدا بڵاویکردەوە، هۆشداریشیدا لەوەی سەقامگیری دۆخی عێراق و قەبارەی هەوڵە خزمەتگوزارییەکان حکومەت بەرەوڕووی بوون دەبێت بە ئامانجی دەنگۆ و درۆی ئەو کەسانەی کە هەوڵی لاوازکردنی مۆڕاڵ و کارلێکی جەماوەری دەدەن.
داوای زیندووکردنەوەی ڕۆحی کاری خۆبەخشانە كرد، وروونیكردهوه کە ئەوە کۆمەڵگاکانی زیندوو دهكاتهوه، و با خۆبەخشی خاڵی بنیاتنانی عێراقێکی نوێ بێت کە شکۆمەندی و توانای خۆی بگەڕێنێتەوە، ڕەخنەی لە گۆڕینی زۆرێک لە لایەنەکان لە هێزی ئایدیۆلۆژییەوە بۆ هێزی بنەماڵە و... کەسانێک کە بۆ خۆیان بیردەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی باڵا بە لیستێکی جەماوەری عێراقییەوە چووە سەر پڕۆژەی (مژدە بێت عێراق) بۆ ئەوەی خۆی لە چەسپاندنی حزبایەتی دوور بخاتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بتوانێت خۆی بەڕێوەببات و بەرپرسیارێتی خۆی لە پەرەپێدانی پارێزگاکانیدا هەڵبگرێت.