بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا پلەكانی گەرما جێگیر بن.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: سبەی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، لەكاتێكدا لە ناوچەكانی باشوور كەش و هەوا روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی سێشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ڕوونیشی كردەوە: ڕەوشی كەش و هەوا بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕوونە لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.