وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئوردن و میسر، شێوازەكانی هاوكاری لە چەند بوارێكدا تاوتوێ دەكەن

سیاسی
  • 24-09-2023, 09:47
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    لە پەراوێزی كارە ئاست بەرزەكانی خولی 78ی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئوردن و میسر باسیان لە ڕێگاكانی كاراكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەر سێ وڵات لە چەند بوارێكی ئابووری و سیاسی كرد، كە تیایدا ڕێككەوتن لەسەر گرنگی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی پێشنیاركراون لەنێوانیاندا و دەستپێشخەریكردن بۆ خستنەڕووی بیرۆكە و پڕۆژەی نوێ لە بوارەكانی پەیوەندی كارەبایی، وزەی نوێبووەوە، پەیوەندییەكان، بازرگانی، پیشەسازی، گواستنەوە، تەندروستی، پیشەسازییەكانی دەرمان، خانووبەرە و بیناسازی، هەروەها بوارەكانی پەیوەست بە ڕۆشنبیری، گەشتیاری، گەنجان و وەرزش، هەروەها بوارەكانی هاوكاری ئەمنی و بەرگری.
    هەروەها وەزیرەكان باسیان لە میكانیزمی هاوكاری سێ قۆڵی كرد، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەنجامەكانی لوتكەی سێ قۆڵی ئەم دواییە كە لە مانگی حوزەیرانی 2021 لە بەغدا بەڕێوەچوو.
    سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر میوانداری فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق كرد، هەروەها میوانداری جێگری سەرۆك وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەنشینی ئوردنی ئەیمەن سەفەدی كرد لە بارەگای نوێنەرایەتی هەمیشەیی كۆماری میسر بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لە پەراوێزی بەشی ئاستی باڵای 78مین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
    وەزیرەكان هەروەها باسیان لە دۆخی ناوچەكە كرد و جەختیان لە گرنگی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لەوێ كرد و دەستیان خستە سەر زۆر پرس، دیارترینیان پرسی فەلەستین بەو پێیەی پرسی ناوەندییە، هەروەها لە چوارچێوەی گرنگی گەڕاندنەوەی مافە بێبەشنەكراوەكانی فەڵەستین .هەروەها باسیان لە هەوڵەكان كرد بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سوریا، بەتایبەتی لە ڕێگەی هەوڵەكانی گروپی پەیوەندی عەرەبی، بە مەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی گەلی برای سوریا و كۆتاییهێنان بە ئازارەكانیان.
    وەزیرانی دەرەوە ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی لەنێوان خۆیاندا بۆ ئامادەكاری بۆ لوتكەی سێ قۆڵی داهاتوو كە بڕیارە لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.