سەرۆک کۆمار: پێشانگای کتێب خاڵی دەستپێکە بۆ دروستکردنی کولتووری هاوبەش لە نێوان گەلان

سیاسی
  • 23-09-2023, 21:41
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئەمرۆ شەممە "عەبدولەتیف جەمال ڕەشیف "سەرۆک کۆمار ، دوپاتیکردەوە  کە پێشانگاکانی کتێب دەستپێکن بۆ پەرەپێدانی کەلتوور و لێکنزیکبوونەوەی گەلان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ شەممە "عەبدولەتیف جەمال ڕەشیف "سەرۆک کۆمار ،سەردانی خولی بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکی بەغدای کرد.
    سەرۆک کۆمار لەو سەردانەیدا کە "ئەحمەد فەکاک بەدرانی " وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ، یاوەری بوو، بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە کە بەرهەمی چەندین چاپخانەی عەرەبی و ناوخۆیی لەخۆگرتبوو، هەروەها چاوی بە دوایین بڵاوکراوەی بوارەکانی ڕۆشنبیری و زانستیدا  هزری کەوت.
    هەروەک سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک لە نوسەراندا جەختی لەوە کردەوە کە پێشانگای پەرتوک ئامرازێکی زیندووە بۆ دەوڵەمەندکردنی سیمای ڕۆشنبیری و کلتووری کۆمەڵگەکان وئاوێتەبونی کلتوور لە نێوان نەتەوەکان و نزیکبوونەوە و دیالۆگ و کرانەوەیە لە نێوان گەلاندا،کە چەمکە ئەرێنییەکان بەرەو ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان بەرجەستە دەکات.
     بەپێی بەیاننامەکە بێت ، سەرۆکی کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست و ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای چاپ وبڵاوکراوەکانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکردنی ئەم پێشانگایە.