بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوت قەبارەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی باكوور لە بەرهەمە نەوتیەكان ڕاگەیاند، و تەئكیدیكردەوە: كە ئەو كەرەستانەی لە پاڵاوگەی بێجی وەرگیراون خراونەتە ناو هێڵەكانی بەرهەمهێنانەوە و ڕێژەی تەواوبوونیان زیاد بووە، و نزیكیش بونەتەوە لە كاركردن بە پاڵاوگەی چەوری لە بێجی بە تایبەتمەنی جیهانی.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوور عەدنان محەمەد حەمود، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی باكوور 150 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە دابینكردنی پێویستی ناوخۆیی بۆ بەرهەمە نەوتیەكان و بەرهەمی جۆراوجۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد: پاڵاوگەكانی باكور بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پاڵاوگەی بێجییەوە هەیە، شاهیدی هەڵمەتێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەن كە مانگی ئایاری ڕابردوو دەستیپێكردووە و پێویستی بە هەوڵێكی ناوازەی گەورە و توانای زانستی نائاسایی هەیە، چونكە پاڵاوگەكە لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەوە دامەزراوە كە ئەزموونی زۆریان هەیە لە كەرتی پاڵاوگەكان و لەسەر ئاستی جیهانی زۆر پێشكەوتوو.
رونیشیكردەوە: هەڵمەتەكە بە موبارەكەو پاڵپشتی سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت ئەنجامدراوە، ئەو كەرەستانەی وەرگیراونەتەوە كەرەستەی بەنرخ بوون و تێچووی دارایی زۆریان هەبووە، بەشێكی زۆریان پاككراونەتەوە و دووبارە چاككراونەتەوە هێنراون بۆ ناو یەكەكانی بەرهەمهێنان و بەستراوەنەتەوە.
وتیشی: كەرەستەكان چوونەتە ناو یەكەكانی بەرهەمهێنان و لە پرۆسەی تەواوكردنی پاڵاوگەی چەوریداین بە تەواوی.
وتیشی: پاڵاوگەی چەوری ساڵانە 125 هەزار تۆن زەیتی جۆراوجۆری بنەڕەتی بەرهەم دەهێنێت، و ئێستاش وەستاوە بەڵام بەم نزیكانە كاریپێدەكرێت، پلان هەیە بۆ قۆناغی پەرەپێدانی پاڵاوگەی چەوری بۆ گۆڕینی جۆری ڕۆنەكانی گروپی 1 بۆ گروپی 2یان گروپی 3، كە نوێترین جۆرن كە لەگەڵ تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكان دەگونجێن.