ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: زیادبوونی توانا هەواڵگرییەكانی عێراق وایكرد هێزە چەكدارەكان ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی ئەنجام بدەن

ئەمنی
  • 23-09-2023, 19:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ شەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریق یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، وردەكاری گرنگترین ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییەی كەرتەكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و كەركوك و دیالەی ڕاگەیاند، و تەئكیدی، لە ئاستی بەرزی توانای هەواڵگری كرد بە شێوەیەك كە ڕێگە بە هێزە چەكدارەكان بدات ئۆپەراسیۆنی جۆرایەتی دژ بە تیرۆریزم ئەنجام بدەن، هەروەك باسی لە پێویستی جۆرەكانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و بەرگری ئاسمانی كرد بۆ تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بابەتە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی.
    فەریق محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەم ئۆپراسیۆنانەدا فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی هەشت هێرشی سەركەوتووی ئاسمانییان لە كەرتی دیالە (بەنداو و چیای حەمرین) و كەرتی سەڵاحەدین (دەوروبەری كێڵگەكانی علاس)، هەروەها كەرتی كەركوك لە (وادی زغیتون) ئەنجامدا بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و بەدواداچوونێكی چڕ و پڕ بەرهەمدار تەكنیكی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقی و بە پلاندانان و سەرپەرشتی و بەدواداچوون لەلایەن شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆن و هێرشە ئاسمانیانە بووە هۆی كوژرانی دە تیرۆریست و لەناوبردنی پشتێنە تەقەمەنیەكانی ژێر كۆنترۆڵ و دەستبەسەرداگرتنی چەك و كەلوپەل و دوربینی شەو و ڕۆژ و لەناوبردنی كۆگا و ئەشكەوت و شوێنی جۆراوجۆریان.
    رونیشیكردەوە: لە ئەنبار قارەمانەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان بۆسەیەكی توند لە بیابانی ئەنبار (دەوروبەری حسێنیات) دابنێن و لە ئەنجامدا مەفرەزەیەكی تیرۆریستی كە لە چوار كەس پێكهاتبوو كوژران. كە هەفتەیەك لەمەوبەر دوو هاوڵاتییان لە ناوچە و هۆزەكانی ئەلبوحەیات كوشت، هەروەها ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی لەناوچوون و سووتاندنی ئۆتۆمبێلێك و چەك و كەلوپەلی ئەم مەفرەزە تیرۆریستیە.
    جەختیشیكردەوە: كە كارەكان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی گروپە تیرۆریستییە بچووك و شكستخواردووەكان بە هاوكاریی زۆر لەلایەن هاوڵاتیان و كاری هەواڵگریی بەرزەوە.
    سەبارەت بە سروشتی كاری هەواڵگریی عێراقی و هەروەها تواناكانی پێویست بۆ بەرزكردنەوەی تونای هێزە چەكدارەكان، فەریق محەممەداوی رونیكردەوە: توانای مرۆیی و هەواڵگری عێراقی گەیشتووەتە قۆناغی زۆر پێشكەوتوو و پشت بە خۆمان دەبەستین بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتی و جیاوازانە، بە دڵنیاییەوە ئێمە ئاواتەخوازین سیستەمی چاودێری تەكنیكی بۆ هەموو یەكە قارەمانەكانمان تەواو بكەین، بەتایبەتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ستراتیژی و سیستەمی كامێرا و دووربینی پێشكەوتووی شەوانە، هەروەها  بەرزكردنەوەی توانای هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و بەرگری ئاسمانی بە مۆدێرن و توانا پێشكەوتووەكان بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و ناوچەییەكان، و هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان گرنگییەكی زۆر بۆ ئەو پێداویستیانە هەیە و دیدگا و ستراتیجی بەپێی ئەولەویەت بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە هەیە.
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان راشیگەیاند: مەشقی بەردەوام و هاوبەش و كاری تیم لە نێوان یەكەكانی سوپا و ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبیدا بەشدارییەكی زۆری كرد لە بەرزكردنەوەی توانا و ئامادەكارییەكانی یەكە قارەمانەكانمان.