دەسپاکی تاووتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن دەکات لە پاریس بۆ نەهێشتنی گەندەڵی

ناوخۆ
  • 23-09-2023, 19:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گێڕانەوەلە دەسپاکی ئەیمەن داود ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی فەڕەنسی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی ئیزابیل جیغوزو هاوکاری نێوانیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاووتوێکرد.
    بەیاننامەی دەسپاکی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی داود لەمیانەی 
    دیداری ئاژانسی فەڕەنسی  بۆ نەهێشتنی 
    گەندەڵی لەبارەگای ئاژانس هیوای خواست کە هاوکاریە نێودەوڵەتیەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    وتیشی لەدیدارەکەدا باس لەمیکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکەکرا کەلە کانونی دووەمەوە واژۆکراوە لەکاتی سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ فەڕەنسا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان.
    شایانی باسە ئەو یاداشتنامەیە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت لەوانە گۆڕینەوەی زانیاری ، ەڕان بەدوای تاوانەکانی گەندەڵی ، هاوکاری تەکنیکی ، و بەگوڕدانی شارەزاییەکان.