سەرۆك وەزیران دوای كۆتایی هێنان بە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان

سیاسی
  • 23-09-2023, 16:39
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان پاش كۆتایی پێهێنانی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك.


    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا  هاتووە:" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان پاش كۆتایی پێهێنانی سەردانەكەی بۆ نیویۆرك. كە بریتی بوو لە:وتاری عێراق لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا." هەروەها لە" خوێندنەوەی وتارێك لە لوتكەی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام، و چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانی".
    هەروەها بەپێی راگەیاندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە سەردانەكەی چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا.هەروەها سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی شانشینی نەرویج، سەرۆكی كۆماری قوبرس و سەرۆك كۆماری كۆریای باشوور.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سودانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی مالیزیا و سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی كوەیت ، و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەمەن، جێگری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبووەوە"
    لەمەیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاوی بەچەندین سەركردەی وڵاتان كەوت لە گەڵ َ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ، و  ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ، و لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، و لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ، و لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان ، و لەگەڵ لیژنەی ئابووری و كۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (ئیسكوا) كۆبووەوە.
    جیگای باسە هەر لەو سەرداندا سودانی چاوی كەوت بە هەریەك لە سەرۆك و نوێنەرانی كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئیلیكتریك و گروپی تەكنەلۆژیای هانیۆێڵی فرە ناسنامەیی و كۆمپانیای كۆڤینكینی یاسایی ئەمریكی، و سیمینار لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی ئەمریكا بە ئامادەبوونی بازرگانان و وەبەرهێنەران ، و ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا ، كۆمەڵێك چاوپێكەوتن لەگەڵ چەند میدیایەكی ئەمەریكی ئەنجامدا. 
    لە كۆتایی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سیمینارێكی بۆ وتوێژ كە لەلایەن هەردوو دامەزراوەی ئەلمۆنیتەر و سیمافۆری ئەمریكییەوە ڕێكخراوبوو ئەنجامداو ، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی مالیزیا بڵاوكردەوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا.