بهغداد/ INA
بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ربیع نادر ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختیلەوە کردەوە کە سودانی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەباشترین شێوە گووتاری عێڕاقی لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد.
هەروەها لە ماڵپەڕی × کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی" شاندی عێڕاقی لە نیویۆڕک چالاک بووەو چەندین دیدارو کۆبوونەوەی سازداوە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان.
وتیشی سەرۆک وەزیران بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەباشترین شێوە گوتاری عێڕاقی گەیاندە وڵاتان.
نادر ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم سەرۆکەکانی دونیا وەڵامگۆی بەرنامەی حکومی سودانی بوون و ژمارەیەکی زۆریش لەسەرانی عەرەب خوازیاری ئەوەن کەسەردانی عێڕاق بکەن، جگەلەوەش سەنتەرەکانی توێژینەوەش گرنگیان بەعێڕاق داو خواستی خۆیان دەربڕی بۆ گوێگرتن لەستڕاتیژیەت وسیاسەتی سەرۆک وەزیران لەبوارەکانی ئاسایش و ئابووری وپەیوەندیە دەرەکیەکان.