بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی هەینی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئۆلیڤەر جەیمس داودن کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی بەڕێزیاندا لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی 78 هەمینیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا کرا لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.
سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران جەختی لە کراوەیی حکومەت کردەوە بۆ فراوانکردنی هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و جەختی کردەوە لەوەی کە عێراق چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی هەیە کە کۆمپانیا بەریتانییەکان دەتوانن وەبەرهێنانیان تێدا بکەن، بە پێی شارەزایی ئەو کۆمپانیایانە و هەموو کەرتەکان لە عێراق پێویستی پێیەتی.
هەروەها ئاماژەی بە سووربوونی حکومەت کرد لەسەر دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ستایشی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ بەشداریی کردنی لە هاوپەیمانی ناتۆ کە لە عێراق کاردەکات و هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگارییە لە بواری ڕاهێناندا.
لەلایی خۆیەوە،داودن سڵاوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڕێز ڕیشی سوناک بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گواستەوە و خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە پەیوەندی و کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.