ستۆكهۆڵم – ا ه ع ئەكادیمیای شاهانەی سوید، ئەمرۆ هەینی، ڕایگەیاند خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لەمساڵدا هەڵوەشێندرایەوە و نابەخشرێتە هیچ كەس، بەهۆی دەستدرێژی سێكسی لەلایەن هاوسەری یەكێك لە ئەندامانی ئەكادیمیاكەوە بۆ زیاتر لە ١٨ ژن. لە ساڵی ١٩٠١ەوە ئەكادیمیای نۆبڵ تا ئێستا ساڵانە خەڵاتەكەی نۆبڵی بەخشیووە بە كەسێك كە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكات تا ئێستاش تەنها حەوت جار لە مێژوودا خەڵاتەكە هەڵوەشێنراوەتەوە، كۆتا جار لە ساڵی ١٩٤٣ لە جەنگی جیهانی دووەمدا هەڵوەشێندراوەتەوە. خەڵاتی نۆبڵ لەلایەن ئەلفرێد نۆبڵی سویدییەوە داهێنراوە و لە ساڵی ١٩٠١ەوە ساڵانەش لە بوارەكانی فیریا، كیمیا، بایۆلۆژیی و پزیشكی، ئەدەبیات و ئاشتی بەو كەسانە دەبەخشرێت كە خزمەتیان بە مرۆڤایەتی كردبێت. ئەكادیمیای شاهانەی سویدیش ئەو كەسە هەڵدەبژێرێت كە خەڵاتی نۆبڵی پێدەدرێت بۆ زانست و بودجەی خەڵاتەكەش لەلایەن حكومەتی سویدییەوە دابیندەكرێت.