بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ئەنوەر ئیبراهیم کۆبووەوە، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە خولی 78 هەمینی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهڕاگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕ لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا بێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕووداوەکانی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز و کردەوە شەرمەزارکەرەکان کرا کە هاندەرن بۆ بڵاوکردنەوەی کینە و توندڕەوی لەو جۆرە، بە و ئەو پێشێلکارییانە دوورن لە ئازادی ڕادەربڕینەوە و هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر باوەڕی موسڵمانەکان کە دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی ئەزموونی مالیزیای کرد لە کارەکانی کۆمپانیا مالیزییەکان و ناوبانگیان لە کەرتەکانی گەشەپێدان و جەختی لە بەردەستبوونی دەرفەتی گەورە لە عێراق کردەوە لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ بوارە گرنگەکانی تردا.
سودانی جەختی کردەوە لەسەر خواستی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕوبەرێکی کاریگەر و بەردەستە بۆ وەبەرهێنان و داوای لە کۆمپانیا مالیزییەکان کرد بەشداری بکەن لە چەند پڕۆژەیەک کە لەلایەن ڕێگاکەوە دابین دەکرێن.
لە لایی خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا سوپاسی ڕۆڵی کاریگەری عێراقی کرد لە دڵی جیهانی ئیسلامیدا، لە پاڵ ئەو گرنگییە ئابوورییەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازاڕی جیهانی وزەدا نوێنەرایەتی دەکات، هەروەها بانگهێشتنامەیەکی پێشکەش بەڕێزیان کرد بۆ سەردانیکردنی مالیزیا لە پێناو گفتوگۆکردنی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.