بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە(کاتی بەغداد) کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی ئەمەریکا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بازرگانان و وەبەرهێنەران و نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهڕاگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سودانی سوپاسی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا بەڕێز ستیڤ لۆتۆسی کرد لە ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی وەبەرهێنەران لە ژینگەی کار لە عێراق.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق زەوییەکی بەپیتە بۆ وەبەرهێنان لە زۆر کەرتی گرنگدا و سەرچاوەی سروشتی هەیە کە تا ئێستا وەبەرهێنانیان بۆ نەکراوە ، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بیانکەینە بواری وەبەرهێنانەوە بە شێوەیەک کە خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق بەدەست بهێنێت و بەشداری بکات لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد، ئەمانەی خوارەوە دیارترینیان:
🔷 حکومەتی ئێمە بە شێوەیەکی تەندروست وەبەرهێنان دەکات بۆ چالاککردنی کەرتە ئابوورییە گرنگەکانی دیکە جگە لە نەوت، چونکە ناکرێت بەردەوام پشت بە نەوت ببەستین بۆ بەهێزکردنی بودجە و پابەندبوونەکان، وەک ئەوەی لە قۆناغی پێشوودا هەبوو.
🔷 ڕێچکەی هەڵە لە بەفیڕۆدانی گاز لە ماوەی 2-3 ساڵدا دەوەستێت، پاش تەواوبوونی پڕۆژەکانی گاز کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی توتاڵ و ئیمارات و چین لە گەڕانی پێنجەمدا دەستی پێکرد.
🔷 ئێمە 11 کێڵگە و ناوچەی دۆزینەوەمان ڕاگەیاند لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و نەجەف، گازی سروشتی لە خۆ دەگرێت کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا وەبەرهێنانی دەکرێت.
🔷 چاکسازی ئابووری یەکێکە لە پێشینەکان و ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت بەبێ بونی کەرتی تایبەتی کاریگەر و بەهێز و هاوبەش لەگەڵ حکومەتدا.
🔷 ئێمە سەرنجمان خستۆتە سەر دابینکردنی ژینگەیەکی بازرگانی گونجاو بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بەگشتی و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەتایبەتی بەهۆی تواناکانیانەوە، هەروەها لە چوارچێوەی تێڕوانینی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا.
🔷 پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا نابێت تەنها لە ڕووی ئاسایشەوه بە سنوورداری بمێنێتەوە.
🔷 ژینگەی کارکردن لە عێراق پێویستی بە هەوڵێکی گەورە هەیە بۆ سنوردارکردنی بیرۆکراسی و ئێمە بڕیار و ویستی ئەوەمان هەیە کە گەندەڵی لە ڕێگەی ڕێوشوێنە یاساییەکانەوە بوەستێنین و نابێت کۆمپانیاکان ڕووبەڕووی ڕەشگیری یان ڕۆتین بکرێنەوە.
🔷 هەر پڕۆژەیەک و دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە کۆمپانیایەکەوە چاودێری و بەدواداچوونی تایبەتی بۆ دەکرێت، و کار دەکەین بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
🔷 ئێمە کار لەسەر چاکسازی لە سیستەمی باج و سيستەمی گومرگ دەکەین و لە ئێستادا پڕۆژە یاسای چاکسازی ئابووری ئامادە دەکەین کە بۆشایی لە چەندین یاسادا چارەسەر دەکات.
🔷 پڕۆژە یاسایەکمان هەیە بۆ ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی، حکومەت پابەندە بە پاراستنی خاوەندارێتی بیرۆکەوە و پشتمان بە پڕۆژە یاسایەک بەستوە و نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان.
🔷 کار لەسەر پڕۆژە یاسای پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکەین و هەنگاوی گەورەمان لە چاکسازی دارایی و بانکیدا بڕیوە، لە ڕێگەی پەیوەندییەکانمانەوە لەگەڵ بانکی فیدراڵی و گەنجینەی ئەمریکادا.
🔷 ئەمڕۆ ئێمە بازرگانی ڕوون و ئاشکرامان هەیە کە لەژێر ستانداردەکانی پابەندبوونی جیهانیدایە لە ناردنی پارەدا.
🔷 وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا لە ڕێگەی هاوپێچی بازرگانییەوە لە واشنتۆن و نووسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا کاردەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی خولی سێیەمی ڕێککەوتنی چوارچێوەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024.
🔷 ئەرکی ئەم ڕێککەوتنە دیاریکردنی ئەو ئاستەنگیانەیە کە ڕووبەڕووی پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەبنەوە.
🔷 داوا له هەموو کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین ئەو ئاستەنگیانە بخەنەڕوو کە ڕووبەڕووی دەبنەوە بەهۆی کارکردن وبونیان لە عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی.
🔷 پشتیوانی کەرتی تایبەتمان کردووە لە یاسای بودجەدا لە ڕێگەی سندوقی عێراقەوە بۆ پەرەپێدان کە سەرمایەکەی 750 ملیۆن دۆلارە لە ساڵی 2023 دا و لە ساڵی 2024 بڕێکی زیاتر زیاد دەکەین.
🔷 لە ئێستادا لێکتێگەیشتن لەگەڵ سندوقەکانی وەبەرهێنانی عەرەبی و نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەین، بەتایبەتی لەگەڵ بانکی وەبەرهێنانی سعودیە، کە تێیدا هاوبەشیمان هەیە لەم بوارەدا.
🔷 لە یاسای بودجەدا، حکومەت گەرەنتی سەروەری دابین دەکات بۆ دامەزراندنی پرۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان لە عێراق.
🔷 لێکتێگەیشتنمان هەیە لەگەڵ دامەزراوەی هێرمێسی ئەڵمانی و دامەزراوەی سویشی ئیتاڵی و ئەوان ئامادەن بۆ دابینکردنی هێڵی بەرهەمهێنان بۆ کارگە گرنگەکانی کەرتی پیشەسازی لە بەرامبەر دابینکردنی 15%ی بازرگانە عێراقییەکان و 85%ی حکومەت دابینی دەکات وەک گەرەنتییەکی سەروەر.
🔷 شاندێکی بازرگانانی عێراقی سەردانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیایان کرد و کارگەکانیان دیاریکرد و لە ئێستادا لە پرۆسەی لێکتێگەیشتندان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کە بەگوێرەی داواکارییەکانی بازاڕ هەڵبژێردراون.
🔷 دەمانەوێت گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا بەدەست بهێنین و یاسای بیمەی تەندروستیمان هەیە و فەلسەفەیەکی نوێمان هەیە کە قۆناغێکی گواستنەوە نیشان دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی.
🔷 ئێمە 6 نەخۆشخانەمان پێشکەش کردووە و هیوادارین کۆمپانیای تایبەتی ئەمریکی هەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری لە کاراکردنی ئەم نەخۆشخانەیە.
🔷 قەبارەی بازاڕی دەرمانسازی لە عێراق ساڵانە نزیکەی 3 ملیار دۆلارە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی نیشتمانی کە تەنها 10% بێک دەهێنێت و ئەوەی دیکە هاوردە دەکرێت.
🔷 ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمهێنەرانی دەرمانسازی و ئەمڕۆ زیاتر لە 245 داواکاری هەیە بۆ دامەزراندنی هێڵی بەرهەمهێنان بۆ پیشەسازی دەرمانسازی.
🔷 ئێمە بە توندی هەنگاو دەنێین بەرەو بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ئاودێری مۆدێرن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەم ئاوی، ناوچەی کشتوکاڵی و ژینگەیەکی سەرنجڕاکێشمان هەیە، بەڵام پێویستیان بە تەکنەلۆژیای تایبەت و کۆمپانیا هەیە بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە.
🔷 گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیمارات و چین و عێراق واژوو کردووە بۆ دروستکردنی وێستگەی وزەی خۆر و گرێبەستێکمان لەگەڵ تۆتاڵ واژوو کردوە بۆ بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات لە وزەی خۆر.