بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی 7 تۆمەتباری بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆری لە پارێزگاكانی بەغداد و میسان ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ڕێگەی هەوڵە ئەمنییەكان و بەدواداچوونی وردی یەكەكانی پۆلیسی فیدراڵی، بە پاڵپشتی هەوڵی هەواڵگری لە بەغداد و میسان، 7 تۆمەتبار بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیركران كە لە نێواندا (بازرگانی بە مرۆڤ، كوشتنی بە ئەنقەست، مادەی هۆشبەر، ساختەكاری، هەڕەشە، شەڕكردن).
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەكان دوای جێبەجێكردنی ئەركەكان و فەرمانی دەستگیركردن، و كردارە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی (جوادین، حوریە، دۆرە، حەی توراس، و دوانم) لە بەغداد و ناوچەی (ماجدیە) لە میسان ئەنجامدراون ، و تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنی تایبەتمەند كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی لە دژیان.