شێخ خەزعەلی جەخت لەسەر گرنگی هاوكاری نێوان عێراق و روسیا دەكاتەوە بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو پرۆژانەی كە پاڵپشتی تیرۆر دەكەن

سیاسی
  • 21-09-2023, 20:46
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگی هاوكاری نێوان عێراق و روسیا كردەوە بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو پڕۆژانەی كە پشتیوانی تیرۆر دەكەن.
    نوسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، لە نوسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزی روسیا لە عێراق ئێلبروس كوتراشیڤ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی دیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی وڵات و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕۆڵی عێراق لە پرسە ناوچەییەكان كرد.
    راشیگەیاند:هەردوولا باسیان لە سروشتی ئەو ئاستەنگانە كرد لە بەردەم هەوڵەكان بۆ چاككردنەوەی ئامێرە سەربازییە دروستكراوەكانی ڕووسیا لە وەزارەتی بەرگری و ڕێگاكانی چارەسەركردنیان.
    هەروەها باڵیۆزی روسیا ستایشی ئەو هەوڵانەی كە دراون بۆ سەرخستنی سەردانی چلە و ئەو پەیامانەی كە لەم كۆبوونەوە گەورەیەی ملیۆنان كەسدا هاتوون بەرز نرخاند،و رونیشیكردەوە: كۆماری روسیای فیدراڵ پێشوازی دەكات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی عێراق لە كاتی خۆیدا، چونكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سەقامگیری سیاسی لە عێراق.
    هاوكات شێخ خەزعەلی جەختیكردەوە، لە گرنگی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ناوچەییەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و پووچەڵكردنەوەی ئەو پڕۆژانەی كە پاڵپشتی تیرۆر دەكەن.