عێراق و كوەیت تاوتوێی بەردەوامی هەماهەنگی هەڵوێستەكان دەكەن لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پرسەكانی ناوچەكە

سیاسی
  • 21-09-2023, 20:03
  • +A -A

    بەغداد  - INA




    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عێراق و كوەیت تاوتوێی بەردەوامی هەماهەنگی هەڵوێستەكانیان كرد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پرسەكانی ناوچەكە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران، پێشوازیكرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەی كوەیت بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار شێخ فەهد فەلاح بن جامع.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا و بیرورا ئاڵوگۆر كرا سەبارەت بە بەچەند دۆسێیەكی جێی بایەخی هاوبەش، جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن و جێبەجێ كردنی ئەو رێكەوتنانەی كە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برادان و رێزگرتن لە جێبەجێ كردنی بڕیارە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە، كە لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی ئومەی كوەیت و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی و بەردەوامی هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان دەرحەق بە پرسەكانی ناوچەكە.