بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی توركیاوە پەیوەستە بە ڕێوشوێنەكانی ئەنكەرە.
سەرۆك وەزیران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریكی لە نیویۆرك، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: عێراق دەبێتە وڵاتێكی كاریگەر لە بازاڕی گازدا، و وتیشی: چاوەڕێی ڕێوشوێنەكانی لایەنی توركی دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن لە ڕێگەی هێڵی توركیاوە، بەتایبەتی ئەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەرهەم دەهێنرێت، كە لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی دەوڵەتدا دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سكاڵای هاوبەش هەیە لە دادگای نێودەوڵەتی دادوەری، بەڵام گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی توركیادا هەیە بۆ جیاكردنەوەی دەست پێكردنەوەی هەناردەكردن لە كێشە یاساییەكان لە دادگا، و وتیشی: ڕاگرتنی هەناردەكردن زیان بە هەموو لایەنەكان دەگەیەنێت، بە لایەنی توركیشەوە، كە پشت بە باجی بۆری هەناردە دەبەستێت.
رونیشیكردەوە: دەستمان كرد بە پڕۆژەی گرنگ لەگەڵ تۆتاڵ و گەشتی پێنجەم لەگەڵ كۆمپانیای ئیماراتی و چینییدا، و وتیشی: عێراق 11 كێڵگە و شوێنی گەڕانی گازی سروشتی هەیە و ئێمە جددین لە وەبەرهێنانیان.
ئاشكراشیكرد: لەگەڵ كۆمپانیاییەكی ئەمریكی كۆبووینەوە كە لە هەرێمی كوردستانی عێراق كاردەكەن و ئارەزووی هەیە لە تەواوی عێراقدا كار بكات و گفتوگۆمان كرد لەسەر ئەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان كە ئارەزوومەندین كۆمپانیا ئەمریكییەكان تێیدا بەشداربن، و رونیشیكردەوە: پەیوەندییەكی ستراتیژی هەیە لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكان، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێی چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی كرا لەگەڵ چوونەژوورەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكان و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانی توركییەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە عێراق بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتوەكاندا، بە شێوەیەك كە سەقامگیری بپارێزێت لە ناوچەیەكی هەستیاری وەك ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و وتیشی: هەڵوێستی فەرمیمان ئاشكرایە، ئەویش پێویستیمان بە بوونی سەرباز یان هێزی جەنگی بیانی نییە لە عێراق، ئێمە دەزگایی ئەمنیمان هەیە كە توانای سەپاندنی ئاسایشیان هەیە.
راشیگەیاند: گفتوگۆ لەسەر داهاتووی پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەین و لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان تاوتوێی چۆنییەتی هاریكاریی دوولایەنە دەكەین دوور لە هاوپەیمانێتی، كە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا خراوەتەڕوو.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە پشتیوانی و هاوكاری هەر هەوڵێكی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ بە ئامانجكردنی گروپە تیرۆریستییەكان، داعش یان هەر گروپێكی تر، و وتیشی: گەیشتینە باوەڕێك كە پێویستمان بە هێزی شەڕكەر نییە، دەكرێت بەرنامەی هاوبەش هەبێت بۆ ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری كە لیژنە تەكنیكییەكان لەسەری ڕێكدەكەون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەوانەی لە ئێستادا بونیان هەیە ڕاوێژكارانن و ئێمە هەوڵ دەدەین بوونیان ڕێكبخەین لەگەڵ شوێنی مانەوەیان وجۆری ئەو ئەركانەی كە پێویستن لەگەڵ ماوەكەی، بۆیە لیژنەی ئەمریكا و عێراق لەم مانگەدا یەكتر دەبینن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەم بابەتانە.
رونیشیكردەوە: لێكتێگەیشتن و نزیكبوونەوە و نەهێشتنی كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا هاندەرێكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانمان دوور بكەینەوە لە هەر ناكۆكییەك لە ناوچەكە، و وتیشی: عێراق نابێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكی و ململانێكان.
دووپاتیشیكردەوە: ئێمە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرین و پەیوەندییەكانمان لە ناوچەكەدا بەگوێرەی پرەنسیپەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و دەستێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ دەپارێزین.