بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی بانگهێشتی مستەفا عاتی حەسەن سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازیی كرد بۆ سەردانی ئەو وڵاتە.
دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مستەفا عاتی حەسەن سەرۆكی دەستەكە، پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی سالم عیسا قەتام زعابی كرد، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئیمارات بانگهێشتنامەی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری بەرگری لە ئیمارات، محەمەد ئەحمەد بواردی ئەلفلاسی پێشكەش كرد بەمەبەستی سەردانی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات.