لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینی زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی پلەنزمەكان دەكات

ناوخۆ
  • 21-09-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەحمەد مەزهەر جبوری، پێشبینی زیادكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەی پلە نزمەكانی خانەنشینان ئاشكرا كرد.
    جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەكە میوانداری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ماهر رەشید بەیاتی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر واقیعی كارەكانی دەستەكە.
    تەئكیدیكردەوە: كە پێشبینی دەكرێت مووچەی پلە نزمەكانی خانەنشینان بە بڕی 100هەزار دینار زیادبكرێت لە ڕێگەی لیژنەیەكی حكومییەوە كە بەپێی بەرنامەی حكومەت پێكهێنراوە.