خەزعەلی و تاڵەبانی جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ناوەند و هەرێم دەكەنەوە

سیاسی
  • 21-09-2023, 15:46
  • +A -A

    بەغدا -INA


    ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بافڵ تاڵەبانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشە مشتومڕاوییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم كردەوە .


    نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە “شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لە بارەگاكەی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژە بەوە كرا كە “لە میانی كۆبوونەوەكەدا گرنگترین پێشهاتەكان گۆڕەپانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە تاوتوێ كران”.


    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا ئیدانەی توندی تاوانی بۆردومانی توركیایان لە ناوچەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەربڕی، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سنوورداركردنی ئەو پێشێلكارییە ئاشكرا و دووبارەبووانە".


    شێخ خەزعەلی و تاڵەبانی جەختیان لەوە كردەوە "پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا، و ڕێگەنەدان بە پەرەسەندنی هیچ دۆخێك كە بتوانێت ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا."