بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان ڕایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێزی لە 25 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی گرت.
مەحمود عوبەیدی ئەندامی لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بە نوێنەرایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ یەكەمجار ئاهەنگیان گێڕا و ڕێزیان لە 25 ناوبژیوانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و فوتساڵ و ناوبژیوانانی كەنار ئاویی بە بڕە پارەیەك”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "ئەم گروپە بەدەست نادادپەروەرییەكی زۆر و گرنگینەدانەوە دەناڵێنن زۆربەیان پارەی دارایی خۆیان وەرنەگرتووە."
لای خۆیەوە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سالم عامر “سوپاس و پێزانینی ئاراستەی لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران” كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەم شەرەفە یەكەم شەرەفە لە مێژووی عێراقدا، ئێمەش پێویستنمان بەوەیە كە یەكێتی تۆپیی پێی گرنگی بە ناوبژیوانان بدات".