وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیی خۆی بۆ بەدەستەوەگرتنی مەلەفی ئەمنی لە سێ پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 21-09-2023, 14:27
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە


    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ گواستنەوەی مەلەفی ئەمنی لە سەربازییەوە بۆ مەدەنی ئاشكراكرد، هاوكات ئاماژەی بە تەواوبوونی ئامادەیی مەلەفی ڕادەستكردنی ئەمنی خۆی بۆ سێ پارێزگار كرد.


    لیوا خالد موحەننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "پرسی گواستنەوەی  مەلەفی  ئەمنی لە پۆلی سەربازییەوە بۆ پۆلی مەدەنی پەیوەستە بە پلان و یاساكانی بودجە".


    ڕوونیشیكردەوە، "لە سەرەتای مانگی یەكی ساڵی داهاتوودا مەلەفی ئەمنی لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەللاحەدین و نەینەوا وەردەگیرێت"، جەختیشیكردەوە "ئامادەكاری مەلەفەكە تەواو بووە".