بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، جەولەی نوێی كێڵگە غازەكانی لە عێراق ڕاگەیاند، كە دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ چالاك لە بازاڕە جیهانییەكان، لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بەشێك لە بەرهەمهێنانی نەوت ئاراستەی كارپێكردنی پاڵاوگەكانی دەرەوەی وڵات دەكرێت، جەختی لەوە كردەوە كە پلانەكەی عێراق گەورە مەبەستە بۆ بەكارهێنانی گونجاوی نەوت و غاز.
سودانی، لە چاوپێكەوتنێكدا كە لەگەڵ كەناڵی بلومبێرگ ئەنجامدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی وەریگرت تێیدا وتی: عێراق پابەندە بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو بەرهەمهێنەران و بەكاربەران بپارێزێت ”، ئاماژە بەوە دەكات كە “عێراق توانای بەرهەمهێنانی هەیە، بەڵام كە بەپێی ئەم ڕێككەوتنە دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارمان هەیە بەشێك لە بەرهەمهێنانی نەوت ئاراستەی كارپێكردنی پاڵاوگەكانی دەرەوەی عێراق بكەین، هەروەها كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیمان لەگەڵ بولگاریا هەبوو سەبارەت بەو بابەتە، بەو پێیەی پاڵاوگەكانمان لە بولگاریا و ئەوانی دیكەش لە چین و مالیزیا هەیە.
سەبارەت بە گەیشتنی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 95 دۆلار، و ئەگەری دابەزینی بازاڕیش، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: هیچ نیگەرانییەك نییە، و نرخێكی دیاریكراومان نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاستێكی جێگیر بپارێزین و نرخێكی لۆژیكی كە گەرەنتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو بەرهەمهێنەران و بەكاربەران دەكات، كە ئاستێكە كەم نابێتەوە لە 85 بۆ 95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك”، جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق، سعودیە و ڕووسیا پابەندن بە كەمكردنەوەی خۆبەخشانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێك كە لە ئۆپێك ڕێككەوتنی لەسەر كرا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پلانی عێراق گەورە مەبەستە بۆ بەكارهێنانی گونجاوی نەوت و غاز كۆمەڵێك گرێبەستمان بۆ وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار ئەنجامداوە، هەروەها كێڵگەیەك هەیە كە لەڕێگەی خولی شەشەمی مۆڵەتەوە ڕاگەیەندرا كە بەدەستمان هێنا بۆ وەبەرهێنان تێیدا غازی سروشتی، و ئێمە خولی ڕاستەقینەی دیكەمان هەیە بۆ كێڵگە غازییەكانی دیكە لە عێراق." رۆڵی چالاكی دەبێت لە بازاڕەكانی غاز بەپێی ئەو دیدگایانەی كە لەناو حكومەتی عێراقدا لەسەری ڕێككەوتووین."
ڕوونیشی كردەوە كە "قەبارەی بەرهەمهێنان لە ڕاستیدا پەیوەستە بەو سیاسەتەی كە لە چوارچێوەی ئۆپێكدا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە (توانا، شیان و پڕۆژەكان)"، جەختیشی كردەوە كە "سیاسەتێكی ئۆپێك هەیە كە دەبێت پابەند بێت پێیەوە و پابەندی بێت بۆ ئەوەی بەدیبهێنرێت ئەم هاوسەنگییە لە نێوان بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەكاربەراندا”.