ڕاوێژکاری سەرۆک وه‌زیران جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی 18 کارگەی دەرمان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 20-09-2023, 22:11
  • +A -A

    بەغدا -INA- محه‌مه‌ تالیبی

    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ کاروباری پیشەسازی دەرمان، حەمودی ئه‌للامی، وەرگرتنی 40 داواکاری بۆ دامەزراندنی کارگە ڕاگەیاند، کە 18یان دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ئەو ژمارەیەی لە هەشت مانگی ڕابردوودا تۆمار کراوە زیادی کردووە بۆ نزیکەی ١٤٦٠ کەس.


    40 داواكاری بۆ دامەزراندنی کارگەی دەرمان


    لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA)ی ڕاگەیاند: “دوای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خۆجێیی کردنی پیشەسازی دەرمان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی لە ماوەی ئەمساڵدا، ، تا 31ی ئابی ڕابردوو، 40 داواکاری بۆ دامەزراندنی کارگەی دەرمانسازی پێمان گەیشتووە ، 18 لەوانە ڕەزامەندییان پێدرا دوای ئەوەی پێداویستییەکان بەردەست بوون، و بەپێی پلان و توێژینەوەکانی بەرهەمهێنان کارەکانی جێبەجێکردنیان دەستیپێکرد. 


    ئامارێک لەسەر ژمارەی ئەو دەرمانانەی كه‌لە کارگە نیشتمانییەکان تۆمارکراون


    ئاماژەی بەوەشکرد" ژمارەی دەرمان، تا یەکەمی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، هەزار و 237 دەرمان بووە کە لە کارگە نیشتمانییەکان تۆمارکراون، هەروەها ژمارەکەش تا 31ی ئابی ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 458 دەرمان، واتە 221 دەرمان زیادکراون کە لە کارگە نیشتمانییەکاندا تۆمارکراون لە ناوخۆدا له‌ماوه‌ی 8 مانگدا، و ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە، ئاماژە بەوەشی كرد کە ئەمە ژمارە گرنگه‌ی دەرمانەکان، ده‌رمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی لەخۆگرتبوو، لەوانە 11 جۆر بۆ پەستانی خوێن، 8 بۆ نەخۆشی شەکرە، و 18 جۆر دیكه‌.

    لامی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “ئەم زیادبوونە تەنها بە ژمارە نییە، بەڵکو کاریگەریی چاره‌سه‌ری زیاتریان هه‌یه‌ ، ڕوونیکردەوە “بەهای گرێبەستی کارگە نیشتمانییەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی له‌ساڵی ڕابردوو گه‌یشتوته‌ 144 ملیار دۆلار، ئەمساڵیش تا کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوو زیادیکردووە بۆ 323 ملیار، و 12 گرێبەست هەیە بە بەهای 67 ملیار دۆلار لەژێر واژۆکردندان”.


    بڕیار لەبارەی پزیشک و دەرمانسازەکانەوە دەردەچێت


    هۆشداریشیدا، "کێشە هەیە کە ڕووبەڕووی پزیشک و دەرمانسازەکان دەبێتەوە، پلان و بەرنامە و بڕیارمان هەیە کە بۆ هەموارکردنەوە و چارەسەرکردنی بابەتەکان دەردەچن.

    جەختیشی کردەوە، "ئامانجمان دابینکردنی دەرمانە بۆ هاوڵاتی بە نرخێکی گونجاو لە نێوان دە تا بیست و پێنج لە سەدی نرخی ئێستا، کە بە هەمان کاریگەری و بە باشترین کوالێتی دەبێت. ئەمەش ئەوەی به‌هۆی رێنمایه‌كانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه‌، و ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین و ئەنجامەکان ئاماژەن بۆ پێشکەوتنی زیاتر لەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو.