بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق شاهیدی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەیە، و وتیشی: گەڕانەوەی حكومەتە خۆجێییەكان بۆ چالاكیەكانیان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیانی عێراق دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالكی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی، ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق ستیڤن هیچن كرد، و ئاماژەی بەوەشكرد، مالكی بەخێرهاتنی لە باڵیۆز هیچن كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەیدا وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەغداد.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و كاردانەوەی ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كرد.
مالكی جەختیكردەوە: كە عێراق پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو لە بوارە جیاجیاكاندا هەیە، و وتیشی: عێراق دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت و شایەتحاڵی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە كۆتایی ئەمساڵدا كە بەشدار دەبێت لە گەڕانەوەی حكومەتە خۆجێییەكان بۆ چالاكیەكانیان بە مەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی عێراق.
لای خۆیەوە باڵیۆز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە نوێنەرایەتیكردنی وڵاتەكەی لە عێراق و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی و ئەوەی لە توانایدا بێت بیكات بۆ پێشخستنی پەیوەندییە باشەكانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە