سەرۆك كۆمار: دیالۆگ زمانێكە بۆ تێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە هەڵپەسێردراوەكان

سیاسی
  • 20-09-2023, 19:24
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: كە عێراقی نوێ بڕوای بە وتووێژ هەیە وەك زمانێك بۆ تێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ڕەشید لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، و  وەزیری ژینگە نزار محەمەد سەعید، و ژمارەیەك سەرۆكی كوتلەكان و ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرس، و لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژەی بە گرنگی هاوكاری و هاودەنگی نێوان هێزە سیاسییەكان كرد لە پێناو پشتیوانیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە وەزارییەكەی و چەسپاندن و بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری بەدیهاتوو.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد، بە سەردانەكەی ئەم دواییەی شاندی كوردی بۆ بەغدا و ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕوویدا سەبارەت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمەش دەرخەری ئیرادەی هەردوولا و ئاواتە هاوبەشەكانیانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و یاسا.
    سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە: پێشوازی لە سەردانەكەی شاندی حكومەتی هەرێم كرد وەك تیمێكی هاوبەش و یەكگرتوو، و پێویستی بەردەوامبوونی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ زامنكردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتیان بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، رەشید جەختیكردەوە: كە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاك و شارەكانی عێراق قبوڵكراو نین، هەروەها ئەو پێشێلكارییە دووبارەبووانە پێچەوانەی بنەماكانی دراوسێیەتی باشن، بەتایبەتی ئەگەر بە چەكێك بێت كە تەنها بۆ شەڕی ئاشكرا بەكاردەهێنرێت، وەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، و وتیشی: عێراقی نوێ بڕوای بە دیالۆگ هەیە وەك زمانی لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی هاوبەشەوە.
    رونیشیكردەوە: ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە سەرۆكایەتی كۆمار پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەریان، وەك یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، و هەروەها پڕۆژە یاسای هەمواركردنی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە لەسەر پۆلێنكردنی خانووبەرەی نیشتەجێبوون و پڕۆژەكانی تری گرنگ بۆ هاوڵاتیان كە پێویستیان بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ خێراكردنی پەسەندكردنیان.
    هۆشداریشیدا لە گرنگی بەهێزكردنی دۆخی ئابووری وڵات، لەڕێگەی هاندانی وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ژێرخانی بنەڕەتی پەیوەست بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان، هەروەها بەرزكردنەوەی ڕۆڵی گرنگی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ ئەم بانگهێشتنامەیە، و هەروەها پێزانینیان بۆ پێشنیارەكانی هەبوو سەبارەت بە پێویستی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا و كاركردن بە هاوبەشی لەگەڵ هەمووان بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە وەزیرییەكەی.