بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر، تەئكیدیكردەوە: كە هێرش بۆ سەر سلێمانی هێرشكردنە سەر هەموو عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر، لە نوسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی و وەفدی یاوەری كرد، و لە میانەی دیدارەكەدا چەندین فایلی گرنگ و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم و دۆخی ئابووری تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و پابەندبوون بە دەستوور كرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەرەتای دیدارەكەدا عامری ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە فڕۆكەخانەی عەربەتی شاری سلێمانی كردە ئامانج و سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی قوربانیانی ئەو هێرشە دەربڕی.
بەپێی بەیاننامەكە، عامری جەختیكردەوە: كە هێرشكردنە سەر هەر شوێنێكی خاكی عێراق، هێرشكردنە بۆ سەر هەموو عێراق، و جارێكی تر داواكاریی خۆی بۆ كشانەوەی سەرجەم هێزە بیانییەكان لە خاكی عێراق دووپاتكردەوە، و هەروەك تەئكیدیكردەوە: كە پێویستە عێراق بەرگری ئاسمانی خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسمانی و سەروەری نیشتمانی بپارێزێت و وەڵامی هەر هێرشێكی دەرەكی بداتەوە.