تیرۆریستێك لە باشووری بەغداد دەستگیركرا

ئەمنی
  • 20-09-2023, 17:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواكراوی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆری لە باشووری بەغداد ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییەكانی یەكەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە بەدواداچوونی داواكراوەكان لە تیرۆرستان و كەسانی دەرەوەی یاسا و رەوانەكردنیان بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان، هێزێك لە لیوای سێی فیرقەی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەكانی هەواڵگری لیواكە، توانیان تۆمەتبارێكی داواكراو بەپێی حوكمەكانی مادەی 4 تیرۆر لە ناوچەی (زەعفەرانیە) لە باشوور بەغداد دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی رێكاری پێویست ڕەوانەی لایەنە تایبەتمەندەكان كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكاری یاسایی و لێكۆڵینەوەی پێویست بەرامبەری.