وەزیری كارەبا وێستگەی گواستنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ كردەوە

ناوخۆ
  • 20-09-2023, 14:28
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازل، وێستگەی گواستنەوەی ڕۆژئاوای موسڵی كردەوە.


    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی كارەبا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ وەزیری كارەبا، زیاد عەلی فازل، وێستگەی گواستنەوەی ڕۆژئاوای موسڵی كردەوە، بە یاوەری پارێزگاری نەینەوا، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێوەبەران گشتی ."


    ئاماژەی بەوەشكرد، "وێستگەی گواستنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ تایبەتمەندە بە ڤۆڵتیەی زۆر بەرزی 400 كەی ڤۆڵت، و بە توانای 1000 MVA خراوەتە كارەوە بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە بەدەستهێنانی بەردەستبوون و توانای بەرزی تۆڕی گواستنەوەی كارەبا لە نەینەوا  و لە بەرامبەردا چارەسەری پسانی و نزمبوونەوەی و ڤۆڵتیە چارەسەر دەكات."