بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی چوار كەسی تۆمەتبار بە تیرۆر لە بەغدا و سامەڕا ڕاگەیاند.
ب بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە، “لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی جیاجیا و بەپێی زانیاریی هەواڵگری دروست لە بەشی سەركردایەتی فیرقەی شەشەم و دەیەم و حەڤدەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە ، و بە هاوكاری لەگەڵ هێزە زەمینیەكانی ئامادەبوو لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتی، بۆسەی ورد لە گەڕەكی مەزرەعە لە ناوچەكە فەلاحەت دانرا، و هێزەكانی پۆلیسی لە ئەنجامدا 4 تۆمەتبار دەستگیركران تۆمەتبارن بە تیرۆر بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەی كەرخ وقەزای فەللوجە و تارمیە، كە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعش بوون”.