بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدول لەتیف گەمال ڕەشید جەختی لە گرنگی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە سەرۆكایەتی یاقووب گۆركس ئەمینداری گشتی وشاندی یاوەری كرد”.
لەراگەینراوەكە ئەوەیش هاتەوە كە ، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها گرنگی پێشخستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقدا بەو پێیەی پایە و خاڵی دەستپێكێكە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات".
سەرۆك كۆمار ستایشی "ئەو قوربانیدانانەی كرد كە مەسیحییەكان لە بەرگریكردن لە عێراق لە بەرامبەر باندە تیرۆریستییەكان و پابەندبوونیان بە ناسنامەی نەتەوەیی و دەستەبەركردنی بەشداریی ڕاستەقینەیان لە ژیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و كولتووریدا، كە ڕۆڵی پێكهاتەی مەسیحی و بەشدارییە كاریگەرەكانی لە بنیاتنانی كۆمەڵگەی عێراقی و دەوڵەمەندكردنی میراتی كولتووری بە بەرهەمی كولتووری و فیكری هەبووە" .