بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتی دانیشتنی ٣٢ی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نێوان پەرلەمانەكانی عەرەبی كرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: “محسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ٣٢هەمین دانیشتنی دەستەی كارگێڕی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "18 وڵاتی عەرەبی بەشداری دانیشتنەكەیان كردووە".
مەندەلاوی لە وتارەكەیدا لە میانی دەستپێكردنی كارەكانی دانیشتنەكەدا ڕایگەیاند، "خۆشحاڵین بە كۆبوونەوە لە كرانەوەی 32ـەمین دانیشتن لە بەغدای پایتەختی كۆماری عێراق، كە مێژووێكی شكۆدار دەڕێژێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆمان هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتە سیاسییە زۆر مەترسیدارەكان، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە دەكەین كە لە فەلەستین ڕوودەدەن، هەروەها پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەرجەم ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان.
مەندەلاوی "سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێشكەش بە وڵاتانی مەغریب و لیبیا كرد كە تووشی بوومەلەرزە و زریانەكە بوون، نزای خوا لێخۆشبوونی بۆ قوربانیەكان ، و دوعای چاكبوونەوەی بریندارەكان دەكەین."
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه