بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی پێدرۆ سانچێزی هاوتا ئیسپانییەكەی كرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، ڕایگەیاندووە، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی سێشەممە لە نیویۆرك لەگەڵ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز كۆبووەوە، لە چوارچێوەی بەشداریكردنیدا لە خولی 78ەمینی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان".
بەپێی راگەیندراوەكە "لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر لایەنەكانی هاریكاری هەردوولا كرد لە چەند بوارێكدا، لە كاتێكدا سودانی جەختی كردەوە لە گرنگی چالاككردنی كارەكانی لێژنەی هاوبەشی عێراق و ئیسپانیا و پێشوازی لە ئەنجامدانی سیازدەهەمین كۆبوونەوەی ئاسایی لێژنەكە كرد لە بەغدادی پایتەخت لە تشرینی دووەمی داهاتوودا".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران" بانگهێشتنامەیەكی فەرمی پێشكەش بە هاوتا ئیسپانییەكەی كرد بۆ سەردانیكردنی عێراق، بەمەبەستی باشتركردنی هەلی هاریكاری و گفتوگۆكردن لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی ئابووری، و داوایی پێشكەش كۆمپانیا ئیسپانییەكان كرد بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی مەزن، كە دەروازەیەكە بۆ بەهێزكردنی ئابووری و پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق و ناوچەكە، هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی كە لە بواری بەرهەمهێنانی سەربازی و هێڵی شەمەندەفەر كار دەكەن و كۆمپانیاكانی تایبەتمەند بە بواری كشتوكاڵ و تەكنیكەكانی ئاودێری مۆدێرن".
هەروەها لە لای خۆیەوە، "سانچێز خواستی خۆی دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەی بانگهێشتنامە فەرمییەكە و سەردانیكردنی عێراق لە نزیكترین كاتدا، هەروەها داوای گۆڕینەوەی سەردانی كرد لە نێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی دۆست، و جەختی كردەوە لەوەی كە ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئاستەنگییەكانی كەمی ئاو و بە بیابانبوون دەبێتەوە و ئەزموونێكی پێشەنگی هەیە لە بواری تەكنیكی بەكارهێنانی ئاو لە كشتوكاڵدا و داوای لە عێراق كرد ببێتە بەشێك لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرنگاربوونەوەی كەم ئاوی كە لەلایەن ئیسپانیا و سێنیگالەوە پێكهێنراوە و زیاتر لە 40 وڵات و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت، هەروەها ئامانجیشی خێراكردنی هەنگاوەكانە بۆ باشتر ئامادەكاری بۆ وشكەساڵی و یارمەتیدانی وڵاتان بۆ تێپەڕبوون بەسەر كاریگەرییەكانیدا".
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران