سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران خواستی عێراق بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولگاریا دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 20-09-2023, 10:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، خواستی عێراقی بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولگاریا پشتڕاستکردەوە.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی سێشەممە لەگەڵ سەرۆكی كۆماری بولگاریا ڕومێن ڕادێڤ كۆبووەوە، لە چوارچێوەی بەشداری كردنیدا لە كارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنی حەفتا و هەشتەمینیدا كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو


    هەروەها "لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات خرایەڕوو، لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و ئاسایش و تەندروستی و كشتوكاڵ و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەكانی كەشوهەوا، هەروەها گفتوگۆیان كرد لەسەر دەستپێكردنەوەی كارەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و بولگاریا، لە پێناو بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان بۆ ئاستێكی باشتر".


    سودانی ئاماژەی بە مێژووی درێژی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و بولگاریا كرد، لەگەڵ ڕۆڵی بولگاریا لە پشتیوانیكردنی عێراق، لە چوارچێوەی ئەركی نێردەی باكووری ئەتڵەسی/ناتۆ لە بواری ڕاهێنان و باشتركردنی توانای شەڕی هێزەكانی عێراق لەسەر ڕێچكەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی "بە خواستی عێراق كرد لە چالاككردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بولگاریا و واژووكردنی یاداشتی لێكتێ گەیشتن بۆ ڕاوێژی سیاسی لە نێوان وەزارەتەكانی دەرەوەی هەردوو وڵاتی دۆست".


    سودانی" داوای لە كۆمپانیا بولگارییەكان كرد كە دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراق لە دەست نەدەن و هاوبەشی ئابووری بەهێز بكەن و ئاستی ئاڵوگۆڕ لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا بەرز بكەنەوە".


    هەر بە پێی راگەیندراوەكە "سەرۆك ڕادێڤ بایەخی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕاگەیاند و جەختی لە خواستی كەرتی پیشەسازی و ئابووری بولگاریا كردەوە بۆ بەشداریكردن و فراوانكردنی هاوبەشی ئابووری لە پڕۆژە گرنگ و بەڵێنەدا".