سەرۆك وەزیران هەڵمەتی “عێراق جوانترە” راگەیاند

ناوخۆ
  • 20-09-2023, 10:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هەڵمەتێكی خزمەتگوزاری لەژێر ناوی (عێراق جوانترە) دەستیپێكرد.


    بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵمەتێكی خزمەتگوزاری لەژێر ناوی (عێراق جوانترە) دەستیپێكردووە و لە هەر پارێزگایەك تیمێك پێكدەهێنرێت ( جگە لە بەغدا و پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان) بە سەرۆكایەتی ئەحمەد عەبد ئەلزەهرا ئەلفەتلاوی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و ئەندامێتی پارێزگار و بەڕێوەبەری بەشە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران - بەدواداچوون بەشی كە ئەركەكەی ئامادەكردن و سەرپەرشتیكردنی پلانی چاككردنەوەی فریاگوزاری و پەرەپێدانی ڕێگا سەرەكییەكان، پردەكان، پاركە گشتیەكان، و كەنارەكانی ڕووبارەكانە لە ماوەی شەش مانگدا.