سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە كۆمپانیاكانی نەرویج دەكات لە عێراق كار بكەن

سیاسی
  • 20-09-2023, 10:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای لە كۆمپانیاكانی نەرویج كرد لە عێراق كار بكەن و سوود لە هەلی وەبەرهێنانی بەردەست وەربگرن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی سێشەممە (بە كاتی بەغداد) لە نیویۆرك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی شانشینی نەرویج یوناس جار ستۆرە كۆبووەوە، لە چوارچێوەی بەشداری كردنیدا لە خولی 78ەمینی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.


    هەروەها "لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوكردنیان كرا لە ڕێگەی چالاككردنی هاریكاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا".


    هەر بەپێی راگەیندراوەكە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆڵی نەرویجی بەرز نرخاند لە بەشداری كردنی سەربازیدا، لە چوارچێوەی نێردەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی/ناتۆ لە پشتیوانیكردنی و مەشقكردن بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر".


    سودانی "داوای لە نەرویج كرد نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بگەڕێنێتەوە، و باڵیۆزخانەی نەرویج لە بەغداد بكاتەوە، بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات و داوای لە كۆمپانیا نەرویجییەكان كرد لە عێراق كاربكەن و سوود لەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان وەربگرن كە بەردەستە".


    هەروەها لە لای خۆیەوە، "ستۆرە جەختی كردەوە لەوەی كە عێراق و نەرویج لەڕووی ئابوورییەوە هاوشێوەن بە پشتبەستنیان بە نەوت و گاز و وڵاتەكەی ئەزموونی هەیە لە وەبەرهێنانی هاوردەكردن لە ڕێگەی سندوقی سەروەری نەرویجەوە، و ئەزموونی لە بواری وەبەرهێنانی گازی هاوبەشدا هەیە، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی بەڕێز سودانی كرد بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری بۆ وڵات لەگەڵ هەوڵەكانی عێراق بۆ پشتیوانیكردنی سەقامگیری ناوچەكە، لە ڕێگەی نزیكبوونەوەی تێڕوانینەكانی نێوان وڵاتە هەرێمییەكان، كە لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی گەلەكەیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە".