سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی عێراق بە پلانی کارکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان پشتڕاست دەکاتەوە

سیاسی
  • 20-09-2023, 10:34
  • +A -A

    بەغدا –INA


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی پابەندبوونی عێراق بە پلانی کارکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان پشتڕاست دەکاتەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دوێنێ سێشەممە (بە كاتی بەغدا) بەشداری كرد لە كارەكانی لوتكەی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام كە لە نیویۆرك-ی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەڕێوەچوو".


    هەروەها سودانی وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا جەختی لە پابەندبوونی عێراق كردەوە لە پلانی كاركردنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ دارایی كردنی پەرەپێدان كە لە 2015 لە ئەدیس ئەبابا بەڕێوەچوو، هەروەها پلانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە داوای پەرەپێدانی چوارچێوەی دارایی نیشتمانی یەكخراو دەكات بۆ تەواوكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام، هەروەها عێراق پێشوازی لە لەخۆگرتنی لوتكە دەكات بۆ ڕاگەیاندنی سیاسیی، كە جەخت دەكاتەوە لەوەی پێویستە كاری جدی بكرێت بۆ خێراكردن لە جێبەجێكردنی ئامانجەكانی گەشەپێدان.
    هەر لەوتارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "پابەندبوونی خۆمان دووپات دەكەینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەی كە ڕووبەڕووی دەبینەوە".جەختیشی لەوە كردەوە كە"پێشوازی لە لەخۆگرتنی لوتكە بۆ ڕاگەیاندنی سیاسی دەكەین، كە تیایدا جەختمان كردەوە لەسەر  پێویستی كاری جدی بۆ خێراكردن لە جێبەجێكردنی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی لە دابینكردن و پڕكردنەوەی سەرچاوە داراییەكان، بەگوێرەی لیستی كاری ئەدیس ئەبابا".
    بەپێی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردوو كە "حكومەتەكەی هەوڵێكی گەورە داوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەوان لەم چوارچێوەیەدا پێشكەوتنێكی ڕێژەییمان بە دەست هێناوە و گرنگە لەگەڵ هەموو هاوبەشەكاندا كار بكەن بۆ بەرەوپێشبردنی پێشكەوتن لە جێبەجێكردندا". وتیشی": عێراق دوو ڕاپۆرتی خۆبەخشی پێشكەش كردووە سەبارەت بە قەبارەی بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام بە شێوەیەكی ڕوون، هەروەها بەرنامەی حكومەتی نیشتمانی عێراق لەگەڵ ئەم ئامانجانەدا دەگونجێت".


    سودانی ئاماژەی بەوەیش كە" بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام ئەركێكی نیشتمانییە و مرۆییە و عێراق لەسەر یەك ئاست مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو ئامانجانەدا دەكات".هەروەها وتی": جێبەجێكردنی ئامانجی شەشەمی پەیوەندیدار بە ئاو یەكێكە لە ئەولەویەتەكان بەهۆی ئەو وشكەساڵییە سەختەی كە عێراق بە خۆیەوە دەیبینێت و ئێمە داوای جێبەجێكردنی گشتگیری ئەم ئامانجە و كاریگەرییە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی دەكەین".


    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە "عێراق پێشوازی لە كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات لە ئازاری 2023 و ئەنجامەكانی". جەختیشی لەوە كردەوە كە "عێراق ژمارەیەك ڕێوشوێنی نیشتمانی گرتووەتەبەر كە پەیوەندییان بە ئامانجی شەشەمەوە هەیە، لەوانە: چاككردنی ژێرخان، فراوانكردنی تۆڕی ئاوی پاكو بەكارهێنانی تەكنیكەكانی ئاودێری كشتوكاڵی نوێ و وچاككردنەوەی كەناڵەكانی ئاودێری، لەگەڵ ئەوەیش كە" عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە لە دارایی كردنی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام ، كە هەندێكیان بەهۆی ئەو زیانە داراییانەوەن كە لە شەڕی دژ بە چەتە تیرۆریستییەكانی داعشدا تووشی بوون".


    لە كۆتایی وتارەكەیدا سودانی رایگەیاند" عێراق ئەولەویەتی دارایی بە كرداری كەشوهەوا دەدات، چونكە زۆرتر  ڕووبەڕووی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەو دەبێتەوە". هەروەها "عێراق دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی بەشدارییە نەتەوەییە دیاریكراوەكان ، لەوانە وەبەرهێنانی گازی پەیوەست بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجی (سفری گڕ) تا ساڵی 2030".