بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە سێ پرسدا خواستی عێراقی بۆ پتەوکردنی هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتكردهوه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران لە ڕاگەیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە نیویۆرک، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (بەکاتی بەغدا)، لەگەڵ ئاخیم شتاینەر بەڕێوەبەری گهشهپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنامە/UNDP، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 78ەمین خولیدا كۆبووهوه.
بەگوێرەی راگهیێندراوهكه سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران خواستی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ پرسدا کە ئەولەویەتێک بۆ حکومەت پێکدەهێنن لە چوارچێوەی ئەم هاوکارییە، کە بریتین لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕەشنووسی یاسای پارەدانی ئەلیکترۆنی، هەروەها مەلەفی چاکسازی ئابووری، مەلەفی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی شەفافیەت لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
ههروهها ئاماژەی بە پلانەکانی هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە بواری حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و ئابووری دیجیتاڵی، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم لایەنانە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی پێکدەهێنن کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵێک ڕكانیهكانی دهبێت كه ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە. "
لهلایی خۆیەوە شتاینەر ئامادەیی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمهتی تەکنیکی لەو سێ ئەولەویەتەی کە باسی کردووه، بەو پێیەی هیوادارە بەرپرسانی ئەم بەرنامەیە لەم مانگەدا وۆرک شۆپێک لەسەر پڕۆژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا ئەنجام بدەن.
هەروەها جەختی لە پاڵپشتیکردنی عێراق کردەوە لە پلانەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زاڵبوون بە سەر کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی و بەرنامەی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی دامودەزگاکانی حکوومی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه