بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (بە کاتی بەغدا) لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەڕێز نەجیب میقاتی کۆبووەوە لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهڕاگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوانیان لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پشتیوانیکردنی عێراق کردەوە بۆ سەقامگیری لوبنان و هەوڵەکانی بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانی قەیرانە هەرێمی و جیهانییەکان، لەسەر بنەمای هەڵوێستی بنچینەیی بەرانبەر برایان، لەگەڵ گرنگی پەرەپێدانی تەواوکردنی ئابووری و پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرژەوەندی گەلی عێراق و لوبنان.
لەلایی خۆیەوە، میقاتی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی عێراقی بەرز نرخاند لە پشتیوانی کردن و ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی بۆ لوبنان، ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی زیاتری کرد بۆ دەرفەتی ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ هەماهەنگی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە ئابوورییەکان و دەرئەنجامەکانی قەیرانی جیهانی و گۆڕانی کەشوهەوا کە کاریگەری کردۆتە سەر وڵاتانی ناوچەکە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه