سەرۆک وەزیران: گەشەیەکی ڕوون لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیادا هەیە

سیاسی
  • 19-09-2023, 20:39
  • +A -A

    به‌غدا- INA

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (بە کاتی بەغدا) لە نیویۆرک لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەڕێز ئۆلاف شۆڵتز کوبووە، لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی جەختی کردەوە لەوەی کە گەشەیەکی ڕوون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچوون لە پلانی کار کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون لە میانەی سەردانەکەی بەڕێزیان بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەوانە جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە کە لەگەڵ کۆمپانیا سیمینز بۆ وزە واژۆکراون، هەروەها خواستی عێراق دەربڕی لە پەرەپێدانی هاریکاری لە بواری وزەی پاک و نوێبووەوە.
    سودانی ئاماژەی بەو سەردانە کرد کە شاندە عێراقییەکان بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە، لەنێویاندا شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە کەرتی تەندروستیدا بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی نەخۆشخانەکان، و خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە کۆنفرانسی بەغداد کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
    لەلایی خویەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کار کە لەسەری ڕێککەوتوون، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق و فراوانکردنی و تەواوکردنی گرێبەستەکان لە کاتی خۆیدا، ئەمەش ئاماژەی بە ئامادەیی ئەڵمانیا کرد بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ عێراق لە بواری وزە و وەبەرهێنانی گازدا.
     شۆڵتز ستایشی سیاسەتەکانی بەڕێز سودانی کرد کە پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەقامگیرییەکی ڕوونیان لە وڵاتەکەدا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە سەردانە نزیکەکەی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا کرد بۆ عێراق، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنی عێراق.