بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە بانگهێشتکردنی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی بۆ ئهوهی سەردانی واشنتۆن بكات دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی ڕێبازی سەرۆکوەزیرانه بۆ سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە و ڕێز وپێزانینی بەرزی نێودەوڵەتییە، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان هەردوو سەرۆک سیاسەتی ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و قووڵکردنەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بههێزتر دهكات.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گومانی تێدا نییە، شێوازی بانگهێشتکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بهڕێگای ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ ئەوەی سەردانی واشنتۆن بکات، ئاماژەیە بۆ ئەو ئاستهی ڕێزگرتن لە کەسایەتی سەرۆک وەزیران و سەربەخۆیی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەکرا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتی لە نیویۆرک کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك ڕێکبخرێت، بەڵام پێگەی عێراق و سەرۆکایەتی حکومەتەکەی کورتناکرێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی پەراوێزی کۆبوونەوەکان بەتایبەتی بەو پێیەی یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا و عێراقە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "دەتوانرێت بگەینە ئەو ئەنجامەی کە هەلومەرجی سیاسی دوای دە مانگ لە حکوومەتی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران و ئەو هەنگاوە ناوخۆییانەی کە نایەتە پێشەوە، زەمینەیەکی گونجاوی بۆ ئەو دوو لایەنە دروستکردووە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی دروست لە هەریەکەیان، هەر بۆیەش کۆبوونەوەیەکی پێویست دەبێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هاوکاری و لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغدا و واشنتۆن.
عەوادی جەختی لەوەشکردەوە" بانگهێشتەکە دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی ڕێبازی سەرۆک وەزیرانیش بۆ سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە کە بووەتە بابەتی ڕێز وپێزانینی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ کەسایەتیەکەی، هەروەها دووپاتکردنەوەیە کە کۆبوونەوە گەورەکان لەم ئاستەدا ناتوانن لە پێناوی کۆبوونەوە یان گرتنی وێنەی یادگاری بێت ئەگەر بە شێوەیەکی بەپەلە ڕووبدات و کە کۆبوونەوەی داهاتوو لوتکەی سیاسەتی ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش و قووڵبوونەوەی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغدا و واشنتۆن دەبێت. ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆک ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكاوه پێگەیشت بۆ ئهوهی سەردانی کۆشکی سپی.
لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە نیویۆرک لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتا و هەشتەمین دانیشتنی خۆیدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری ئەمەریکا بانگهێشتی سەرۆک جۆزێف بایدنی گەیاندە سودانی بۆ ئهوهی سەردانی کۆشکی سپی بكات بە مەبەستی تاوتوێکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.