کۆبوونەوەیەکی دادوەری لە بەغداد دەبەسترێت بۆ کاراکردنی یاداشتنامەکانی لێکگەیشتن لەنێوان عێڕاق وئێران

ناوخۆ
  • 19-09-2023, 18:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەبەغداد کۆبوونەوەیەکی دادوەری بەڕێوەچوو ب کاراکردنی یاداشتنامەکانی لێکگەیشتن.
    بەیاننامەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری باڵا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەندامانی لێژنەی بەدوداچوون بۆ یاداشتنامە واژۆکراوەکانی نێوان عێڕاق وئێران کۆبووەوەیەکیان سازدا.
    وتیشی شاندی دادوەری عێڕاقی پێکهاتبوو لە سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری لەیس جەبرو سەرپەرشتیاری دادوەری دادوەر ڕزاق کاتع و سەرپەرشتیاری دادوەری عادل خزەیر و داواکاری گشتی لتیف حسین ، لایەنی ئێرانیش پێکهاتبوو لە غریب ئابادی یاریدەدەری دەسەڵاتی دادوەری لە کۆماری ئیسلامی ئێران .