بەغداد/ INA / وسام مەلا
لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی پەرلەمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەردوو دەستەی خانەنشینی و زیندانەسیاسیەکانی میواندارێتی کردووە بۆ تاووتوێکردنی شایستەکان و قەرەبووەکان.
سەرۆکی لێژنەکە حسن سالم بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لێژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ئەمڕۆ هەستا بەمیواندارێتیکردنی سەرۆکی زیندانەسیاسیەکان و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی بۆ تاووتوێکردنی کێشەی زیندانیانی سیاسی و خانەنشینان.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا چەند خاڵێک بڕیاری لەسەردرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیندانی سیاسی و قەرەبووەکان و شایستەکانی نەختینەیی.
ڕوونیشی کردەوەکە کۆبوونەوەکە بەرهەمداربوو و دەرەنجامی ئەرێنی لێکەوتەوە و ئەم هەوڵانەش بەردەوام دەبن.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه